basic logo

envelope 308015 960 720 copy

بانگه‌وازی كۆمه‌ك و هاوكاری

شه‌ممه‌ 21-10-2017 زانكۆی به‌یان- هه‌ولێر.له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان ده‌ستكرا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شاری كه‌ركوك و شوێنه كوردستانییه‌‌كانی تر.

زانكۆی به‌یان ئاگه‌داری سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویست و هاوڕێیان و هاوشارییانی به‌ڕێزده‌كاته‌وه‌، له‌ ئێستادا ده‌ست ده‌كرێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ( به‌هه‌موو جۆرێك ) بۆ لێقه‌وماوانی شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كوردستانیه‌كانی تر، كه‌به‌هۆی شه‌ڕو ناكۆییه‌كانیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه‌.

كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانتان بۆماوه‌ی ( 3) رۆژ ده‌بێت له‌مڕۆ 21-10-2017 ده‌ست پێده‌كات تا 24-10-2017 ، له‌ زانكۆی به‌یان له‌ كاتژمێر ( 9 ) به‌یانی تا ( 5 ) ئێواره‌.

داوا له‌ كوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین به‌ هانای خه‌ڵكی كوردستان بێن له‌م بارودۆخه‌ سه‌خته‌دا به‌پێی توانا یارمه‌تی و هاوكاریتان بۆ خێزانه‌ كورده‌كان بكه‌ن.

                                                                                                                                                                                  هاوكاری و به‌شداریتان..... به‌شێكه‌ له‌ پاراستنی كوردستان

 

 DSC040811711.jpg

 

DSC04089.jpg112.jpg

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg