basic logo

envelope 308015 960 720 copy

ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا

سێ شه‌ممه‌ 17-10-2017 ، زانكۆی به‌یان، هه‌ولێر. به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دكۆر ( سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌نجام درا.  

دكتۆر ( ئه‌سوه‌د قادر ئه‌حمه‌د ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی گوتی :

له‌ كاتژمێر ( 11 ) ی پێش نیوه‌ڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی به‌یان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌ ساڵی نوێ ی خوێندن 2017 – 2018 ئه‌نجام دا.

هه‌روه‌ها گوتی : ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئاماده‌كاری و پلانكارییه‌ بۆساڵی نوێ ی خوێندن، بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین له‌ بواره‌ زانستی و ئه‌كادیمیه‌كان بۆ قوتابیان و زانكۆكه‌مان.

                                                                      به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك

DSC04079.jpg3.jpgDSC04065.jpg1.jpg

 

 

 

 

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg