basic logo

envelope 308015 960 720 copy

كۆبوونه‌وه‌ی زانكۆی به‌یان و زانكۆی كورتینی ئوستڕاڵی

 یه‌ك شه‌ممه‌ 15/10/2017، زانكۆی به‌یان، هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ به‌رێز دكتۆر عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌یالی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی به‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری زانكۆی ( كورتینی ئوسترالی ) كۆبووه‌نه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر حوسامه‌دین محه‌مه‌د سه‌عید حیالی و دكتۆر ئوسامه‌ حه‌یالی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و دكتۆر زه‌هائه‌دین عوبه‌یدات به‌رێوه‌به‌ری گشتی قوتابخانه‌كانی ( النخبه‌ الدولیه‌ ) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ئاده‌م بریرز) نوێنه‌ری زانكۆ ئوسترالیه‌كه‌ به‌ڕیوه‌چوو.

له‌كۆبوونه‌كه‌دا كه‌ له‌ بنكه‌ی قوتابخانه‌كانی (النخبه‌ الدولیه‌) سه‌ر به‌ كۆمپانیای ( ئه‌لسه‌عیدی په‌روه‌رده‌یی ) ئه‌نجامدرا، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندی وهاوكاری زانستی و ئه‌كادیمی نێوان هه‌ردوو زانكۆیان تاوتوێكرد.

                                                                                    له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك

                   337.jpg          336.jpg

                                                                        

 

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg