basic logo

envelope 308015 960 720 copy

واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێك تێگه‌یشتن له‌ زانكۆی به‌یان

سێشه‌ممه‌، 10/10/2017، زانكۆی به‌یان، هه‌ولێر. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یاداشتنامه‌یه‌كی لێك گه‌یشتن له‌نێوان زانكۆی به‌یان و زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی دهۆك واژۆكرا.

له‌ یاداشتنامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ردوو زانكۆ هاوكاری زانستی و ئه‌كادیمی یه‌كتر بكه‌ن، هه‌ره‌وه‌ها ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌ پڕۆگرامه‌كانی فێركردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن.

یاداشتنامه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی  شاندی هه‌ردوو زانكۆ و له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر سه‌عید خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان و پرۆفیسۆر د. عه‌دنان موحسین عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی دهۆك واژۆكرا.

                                                                                      به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك

DSC03977.jpgDSC03970.jpgDSC03988.jpgDSC03877.jpgDSC03896.jpgDSC03992.jpgDSC03996.jpgDSC03866.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg

افتتاح قسم جدید Opening New Department

  • image
  • image
Previous Next