basic logo

envelope 308015 960 720 copy

پرسی ریفراندۆم و دانپیانان به‌ زانكۆی به‌یان..... چاڵاكی ئه‌مڕۆی زانكۆكه‌مان بوو

چوارشه‌ممه‌، 13 ی ئه‌یلول ، زانكۆی به‌یان، هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان به‌هه‌مئاهه‌نگی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی زانكۆ، به‌ ئاماده‌بوونی میوانان و ده‌سته‌یه‌ك قوتابیان و خوێندكاران ، كۆڕێك بۆ به‌ڕێز  ( د. سه‌عید خۆشناو ) سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان سازكرا.

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان به‌خێرهاتنی میوانه‌ به‌ڕێزه‌كانی كرد، دواتر ده‌ستكرا به‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌ باره‌ی ( دانپیانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتۆێژینه‌وه‌ی زانستی) به‌غدا به‌ زانكۆی به‌یان، دواتر مامۆستا ( عبدالرحمن امین ) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی زانكۆ ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی بۆ میوانان و قوتابیان بوو خوێنده‌وه‌ و تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگی ئه‌و دانپیانانه‌ له‌ ئێسته‌ و ئاینده‌ی زانكۆكه‌مان.

ته‌وه‌ری دووه‌می كۆڕه‌كه تایبه‌ت بوو به‌پرسی ریفراندۆم و به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌ ده‌نگی ( به‌ڵێ ) ‌بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، تێیدا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ كرد كه‌ له ‌ئێسته‌دا گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، دواتر له‌لایه‌ن میوانان سه‌رنج و تێبینی و پشتگیری خۆیان له‌باره‌ی ریفراندۆم خرایه‌ روو.

زانكۆی به‌یان، له‌ ئیستادا وه‌ك زانكۆیه‌كی ئه‌هلی باوه‌ڕپێكراو له‌ پێشوازی قوتابیانی خۆشه‌ویستی كوردستانه‌، به‌رده‌وام جگه‌ له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ.

Image6.jpgImage24.jpgImage33.jpgImage32.jpgImage25.jpgImage13.jpg

 Image11.jpg

Image4.jpg

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg

افتتاح قسم جدید Opening New Department

  • image
  • image
Previous Next