basic logo

envelope 308015 960 720 copy

رێكخراوی Spark خولێكی بۆ قوتابیانی كۆچبه‌ری سوری له‌ زانكۆی به‌یان ئه‌نجام دا .

    

پێنج شه‌ممه‌-  24 ی ئاب - زانكۆی به‌یان - هه‌ولێر -  دوێنێ چوارشه‌ممه‌ رێكخراوی (سپارك) ی جیهانی خولی (سه‌ركرده‌یی له‌كار – ریادة الاعمال ) ی بۆ قوتابیانی رۆژئاوای كوردستان  له‌ زانكۆی به‌یانی تایبه‌ت كرده‌وه‌، ئه‌مرۆش خوله‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

(هۆگر عبدالرحمن)،رێكخه‌ری پرۆژه‌كه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی:

ئه‌م خوله‌ ته‌واوكه‌ری پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌، كه‌تێدا قوتابی له‌ماوه‌ی(4)ساڵی خوێندنی زانكۆیی دا پرۆژه‌یه‌ك ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دوای ده‌رچوونی له‌ زانكۆبتوانی ببێته‌ خاوه‌ن كارو پیشه‌ی خۆی.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ ئێمه‌ له‌وه‌رزی هاویندا رێنمایی و ئاراسته‌یان ده‌كه‌ین له‌رێگه‌ی ئه‌م خولانه‌ ، دوای ده‌رچوونیان یارمه‌تی مادیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌ن كارو له‌سه‌ر پێ ی خۆیان بووه‌ستن.

رێكخراوی سپارك(  (SPARK ساڵی 1991 له‌ وڵاتی هۆله‌ندا هاتۆته‌ دامه‌زراندن، له‌ 2014 لقێكی له‌ هه‌ریمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، ئامانجیان پێشكه‌ش كردنی هاوكاری و ده‌ست گرتنی قوتابیانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كانیان.

 

spark248207 (6).JPGspark248207 (1).JPGspark248207 (9).JPGspark248207 (8).JPGspark248207 (7).JPG

spark248207 (5).JPG

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg