basic logo

envelope 308015 960 720 copy

به‌گه‌یشتنی كومه‌ڵیك كتێب... خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت

19/8/2017  شه‌ممه‌, هه‌ولێر، زانكۆی به‌یان، گه‌یشتنی كۆمه‌ڵێك كتێب و گۆڤاری هه‌مه‌جۆر بۆ كتێبخانه‌ی زانكۆی به‌یان.

له‌ دووهه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ندین نووسه‌ر و ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ باوه‌شێك كتێب و گۆڤاری زانستی و په‌روه‌رده‌یی هه‌مه‌جۆر وه‌ك دیاری به‌خشرایه‌ كتێبخانه‌ و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكه‌مان.

به‌ناوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران دكتۆر عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌یالی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌یان ده‌ستی یه‌كه‌یه‌كه‌ی نووسه‌رانی به‌ڕێز ده‌گوشین و به‌هیواین به‌رده‌وام بن له‌كاروانی نووسین له‌ بواره‌ جیاكاندا، سوپاسی دیارییه‌ به‌نرخه‌تان ده‌كه‌ین و خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت.

زانكۆی به‌یانی، یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵی 2013 ده‌رگای سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی به‌رووی قوتابیانی خۆشه‌ویست واڵا كردووه‌، له‌ ئێستادا به‌رده‌وامین له‌وه‌رگرتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌ك بۆ ساڵی نوێ ی خوێندنی 2017- 2018 .

جگه‌ له‌ بره‌ودان به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن، زانكۆی به‌یان ئامانجی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی بواره‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانه‌ له‌ ئاینده‌دا.

لیستی ناوی كتێب و نووسه‌ر  و گۆڤاره‌كان:

DSC03583 1resized

1-     بوابه‌ من التاریخ الهناری / عبدالخالق جبار حمد امین الهناری

2-     المسلمون بین عالمیه‌ الاسلام و عولمه‌ الغرب/ د.بشیر خلیل الحداد

3-     الرقابه‌ المالیه‌ التگبیقیه‌/ سید احمد السورجی

4-     كێخوا هه‌ناره‌یی / عبدالخالق جبار حمدامین

5-     بێتواته‌ و باوه‌شی خۆشه‌ویستی /ئاماده‌كردنی : سیروان شێره‌

          نه‌وزاد ره‌مه‌زان ، كاروان شه‌مسه‌دین

6-     ده‌روازه‌یه‌ك له‌ مێژووی هۆزی هه‌ناره‌یی/ عبدالخالق كێخوا جبار هه‌ناره‌یی

7-     تاقانه‌كانی جینۆساید له‌ كوردستان / ئیسماعیل هه‌ناره‌یی

8-     شیعر و په‌خشان / عبدالخالق كێخوا جبار هه‌ناره‌یی

DSC03583 2resized

 

9-     شتێ بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌م بڵێ / كێخوا هه‌ناره‌یی

10-   یاسا و رامیاری / گۆڤار

11-   زانكۆ پرێس / گۆڤار

12-   فه‌لسه‌فه‌ و ئاین و هۆشیاری كۆمه‌ڵگا / عبدالخالق جبار حمد امین

                                     

                                                 یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌یان   

                                                                              

مژده‌...... مژده‌

 یه‌ك شه‌ممه‌_27/8/2017 _ زانكۆی به‌یان _ هه‌ولیر

 زانكۆی به‌یان ده‌بیته‌ زانكۆیه‌كی باوه‌ر پیكراو له‌ عیراق و جیهاندا.

  به‌پی ی بریاری وه‌زاری ژماره‌ 5997 له‌ 24/8/2017 كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عیراق ده‌رچووه‌ ، بریاری دانپیانان الاعتراف) به‌زانكۆی( به‌یان ی تایبه‌ت ) له‌ هه‌ولیردرا .

ویرای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ولا وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌رپیكراوی عیراقی و جیهانی ده‌رگاكانمان به‌رووی ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی و ویژه‌یی والا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

f11508800-9.jpg