basic logo

envelope 308015 960 720 copy

یاداشتى لەیەکترتیگەیشتن له‌گه‌ل زانكۆی فیلادلیفیا ئوردن

3 23 1

به‌مه‌به‌ست ته‌واوكردنی پلانی ستراتیژی كه‌ زانكۆی به‌یان دایناوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌كادیمی و زانیاری ئه‌م زانكۆیه‌ رێكه‌وتن نامه‌یه‌كی مۆركرد له‌گه‌ل زانكۆی ڤیلاديلیڤیای تایبه‌ت له‌ عه‌مان , كه‌ ئه‌م زانكۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ ناوداره‌كان له‌ رێزی (30) سی یه‌مینه‌ له‌سه‌ر ئاستی وولاتانی عه‌ره‌بی و دوه‌مینه‌ له‌سه‌ر گشت زانكۆكانی عه‌مان , وه‌ یه‌كه‌مینه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ تایبه‌تیه‌كانی ئوردون , ئه‌مه‌ش به‌ پێی پێوه‌ری یبومتركس له‌میانی ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه‌ چه‌ندین كاروچالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ خزمه‌ت به‌ زانست و زانیاری ده‌كات بۆ هه‌ردوو لایان , وه‌ هه‌وروه‌ها هانده‌رێكه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئاستی پرۆگرام و گۆرینه‌وه‌ی سه‌ردان له‌نێوانیاندا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مامۆستاو قوتابیان/خوێندكاران , وه‌ زانكۆی به‌یان هه‌موو هه‌ول كۆششێكی بۆ ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ و كارده‌كات بۆ هێنان وه‌رگرتن كه‌ خزمه‌ت به‌رێره‌وی په‌روه‌رده‌و فێربوون ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان .

افتتاح قسم جدید Opening New Department

  • image
  • image
Previous Next