basic logo

envelope 308015 960 720 copy

سەردانیكردنی شاندێك بۆ زانكۆی بەیان

زیاره وفد

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/4/2017 شاندێكی رێكخراوی (نیو كوردستان بۆ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان) كه‌ له‌ به‌رێزان گۆران عبدالله سعید سكرتێری رێكخراوه‌كه‌ و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری پێكهاتوون سه‌ردانی زانكۆی به‌یانیان یان كرد" له‌لایه‌ن به‌رێزان د.سعید خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆ و د.أسود قادر جێگیری سه‌رۆكی زانكۆ " سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و دبلۆماسیه‌كانو مامۆستایانی به‌شه‌كه‌ پێشوازیان لێكرا. له‌ دیدارێكدا وێرای به‌خێرهێنانی شانده‌كه‌ به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان تیشكی خسته‌ پێكهاته‌ی زانكۆو به‌شه‌كان و ئاستی خوێندنه‌وه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و دبلۆماسیه‌كان به‌ به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ر وه‌سف كرد. شاندی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ زانكۆی به‌یان خسته‌رو‌ كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی به‌یان به‌گشتی و به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و‌ دبلۆماسیه‌كان پته‌و بكه‌ن ، به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌ و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تو هه‌لی كار بۆ قوتابیانی به‌شه‌كه‌ و كاركردن له‌ بواره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كه‌ له‌گه‌ڵ پسپۆری قوتابیانی به‌شه‌كه‌ و كاركردن له‌ بواره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كه‌ له‌گه‌ڵ پسپۆری قوتابیان و ئامانجی رێكخراوه‌كه‌ یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌.

 

افتتاح قسم جدید Opening New Department

  • image
  • image
Previous Next